چەند کۆڵبەرێک دەڵێن ئەشکەنجە دراوین و هێزەکانى پاسەوان سنوور ڕەتیدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى بڵاوبوونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیا، تێیدا چەند کۆڵبەرێک دەڵێت، لەلایەن هێزەکانى پاسەوانى سنوور دواى ئەشکەنجەدان سەریان تراشیون.

ڕۆژى یەکشەممە (21/کانوونى دووەم/2024) گرتەیەکى ڤیدیۆیی چەند کۆڵبەرێکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاوبوویەوە، یەکێکیان دەڵێت، کۆڵبەرم، کوردم، لە جوانڕۆوە هاتووم. دوێنێ شەو پاسەوانی سنوور سووکایەتی پێکردین، جوێنی نامووسیان پێداین، لێیانداین و وەکو سەگ رایانکێشاین. تاوەکو ئەم بەیانییە نانیان پێنەداین.

هەروەها یەکێکى دیکە لە کۆڵبەرەکان لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا بە هێزەکانى پاسەوانى سنوور دەڵێت، لێتان داوین و دەست و قاچتان شکاندووین. ئاخر مووی سەر بۆ لادەبەن و سەرمان دەتاشن.

لە بەرامبەر هەورامان محەممەد، لێپرسراوی راگەیاندنی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچەی هەورامان ڕایگەیاند، ئەوهەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە و هیچ کەسێک بەدەستی هێزەکانی پاسەوانی لەم سنوورە ئەشکەنجە نەدراوە.

هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوەو بکەرانی ئەوکارە بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین، چونکە بۆ ناشرین کردنی پاسەوانی ئەم سنوورە ئەو کارەیان بەناوی ئێمەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین