پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کوردستانی

نوچەنێت

مەسرور بارزانى، سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە پەيامێكدا هێرشە مووشەكييەكەى شەوى رابردوو سەركۆنە دەكات، دواش لە حكومەتى عێراق دەكات هەڵوێستى تونديان هەبێت.

شەوى (15/كانوونى دووەم/ 2024) مەسرور بارزانى لەدواى هێرشە مووشەكيەكەى سەر شارى هەولێر پەيامێكى بڵاوكردەوە، لە بەشێكى پەياماكەى هاتووە، " بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم."

دەقى پەيامى سەرۆكى حكومەتى هەرێم: 

جارێکی دیکە هەولێری سەربەرز کرایەوە ئامانجی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە. 

داواکارم لە خوای گەورە، شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و بریندارەکان هەرچی زووتر چاک ببنەوە. بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم. 

داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلکارییەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم لەسەر ئەو ستەمکارییەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت بێنە دەنگ. لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لەپێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین