سیاسەتی نەوتی عێراق لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکادا کوردستان- عێراق
دەوڵەمەندی عێراق، بە سەرچاوەکانی وزە و پێگە جیوگرافییەکەی، دەرەفەتی بنەڕەتین لە بەردەم عێراق، بۆ گێڕانی ڕۆڵی یاریکەری ناوچەکە لە سیاسەتی نەوت و گاز، لە بەرامبەر ئەمریکا و ڕووسیادا.

نوچەنێت

ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێراق لە سەردانێکی فەرمیدا، بۆ وڵاتی تەتەرستان، جەختی لە هەماهەنگی زیاتری نێوان عێراق و تەتەرستانی، لە پرسە ستراتیژەکان بە تایبەت بوارەکانی نەوت و گاز. 

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار، لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی کۆمپانیای تاتنەفت کۆبۆتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری کارەکانی کۆمپانیای ناوبراو، لە کەرتی وزەی عێراق کراوەتەوە، بە تایبەت لە پیشەسازی پترۆکیمایی و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی تری وزە. 

کۆمپانیای تاتنەفت، بە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بواری وزە، لە کۆماری ڕووسیای فیدراڵدا دادەەنرێت، بە تایبەت لە پیشەسازی پترۆکیمیایدا، چەندین لقی سەرەکی لە وڵاتانی ناوچەکەدا هەن. 

هاوکات عێراق، بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوتی خاوی وڵاتەکەی، بەدوای هەماهەنگی فرە لایەندا دەگەڕێت، ئەمەش هۆکار بووە، لە فەراهمکردنی ژینگەیەکی کێبڕكێی لە نێوان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی وزە. 

ئەو هەماهەنگییەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، کە حوکوومەتی عێراق لە هەوڵی بەردەوام دایە، بۆ زیادکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لە ڕێگەی لێدانی 177 بیرە نەوتی نوێ، لە ناوچەکانی باشووری عێراق ( بەسرە، میسان، ناسریە)، بە هاوبەشی کۆمپانیای  عێراقی و بیانی. جگە لەوەی عێراق لە چوارچێوەی پرۆژەی لووتکەی سێی نیوان عێراق، میسر و ئەردەن، کار بۆ دۆزینەوەی شادەماری نوێی وزە دەدات لە پێناو هەناردەکردنی وزەی وڵاتەکەی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین