ئێران: پلانداڕێژەری تەقینەوەکانی کرمان هاوڵاتییەکی تاجیکی-یە
نوچەنێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (11/ کانونی دووەم/ 2024) ئاژانسی هەواڵی ایرنا، لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەراگەیەندراوێکدا بڵاو کردەوە، 35 کەسی لە بکەران و پەیوەندیداری کردەوە خۆکوژییەکەی کرمان دەستگیر کردووە و هەروەها دەڵێت، کە "دروستکەر و پشتیوانی سەرەکی ئەو ئۆپەراسیۆنە تاوانکارییەکە، کەسێکی تاجیکی بووە بە نازناوی "عەبدوڵڵا تاجیکی".
دەزگای هەواڵگری ئێران دەڵێت، ئەم کەسە "رۆژی 19ی کانونی یەکەم 2023، لەگەڵ ژنێک و منداڵێک، (بۆ ئاسایی پیشاندان) بە نایاسایی و لە لایەن قاچاخچییە خۆجێییەکانەوە، لە سنوورەکانی باشووری رۆژهەڵاتەوە هاتوونەتە نێو وڵات و گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای کرمان و لە خانویەکی کرێ، لە ناو شاری کرمان نیشتەجێ دەبێت.
بەپێی ئەم راگەیاندنە "ناوبراو جگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکە، شارەزایی لە بەرهەمهێنانی بۆمبی دەستسازدا هەیە". دواجار دوو رۆژ پێش ئەو رووداوە دڵتەزێنە (تەقینەوەکان) وڵاتی بەجێهێشتووە.
لە ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵڕۆژی قاسم سولەیمانی رۆژی 3ی ئەم مانگە لە شاری کرمان لە دوو تەقینەوەدا 95 کەس کوژران و 284 کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی ئیتلاعات دەڵێت، ناسنامەی یەکێک لە تیرۆریستە خۆکوژەکان بە تەواوی ئاشکرا کراوە؛ کە بازیرۆڤ "بۆزرۆڤ" ئیسراییلی کوڕی ئەمانوڵڵا-یە، تەمەنی 24 ساڵ بوو و هاوڵاتییەکی خەڵکی تاجیکستان بووە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بازیرۆڤ چووەتە شاری وان -ی تورکیا و دوای ئەوە بە تێپەڕین بە ئێراندا چووە ئەفغانستان و لە پارێزگای بەدەخشان پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و "دوای چەند مانگێک" دەگاتەوە ئێران و لە شاری کرمان نیشتەجێ دەبێت.
لە درێژەی ئەم راگەیاندنەدا هاتووە کە "لە رۆژی ڕووداوەکەدا، کاتژمێر13:03 و 13:14، خۆکوژەکان بە جیا ماڵەکەیان بەجێهێشتووە و بەرەو گۆڵزار شەهیدەکانی کرمان جوڵەیان کردووە" بەڵام "بە رەچاوکردنی رێوشوێنی توند و پاراستن و جێگیرکردنی ئامێر و هێزە ئەمنییەکان" بڕیار دەدەن ئۆپەراسیۆنەکەیان لە شوێنەک تاڕادەیەک دوور لە مەزاری شەهیدەکان، لە ناوچەیەک دەرەوەی بازنەکانی ئەمنی و نەگەیشتن بە گیتەکانی پشکنینی ئەمنی، ئەنجامی بدەن.
جێگەی ئاماژەیە، کە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز هەر زوو رایگەیاند، کە "ئەمریکا زانیاری زۆر روونی هەیە" کە داعشی خۆراسان ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامداوە.
سەرچاوە: ایرنا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment