سێ تۆمەتبار لەسەر داواى دادگاى هەولێر لە سلێمانى دەستگیر دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "بەبڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا."

ئەمڕۆ چوارشەممە (10/کانوونى دووەم/2024) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیاری‌ دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتبارو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە پۆلیس سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام "توانرا لەلایەن نوسیگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە."

هاوکات پۆلیسى سلێمانى دووپاتى دەکاتەوە، لە ئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران: (ك ،م ، أ) لەدایكبوی 1979 و (هـ، ك، ش) لەدایكبوی 2001 و (پ، ل، ب) لەدایكبوی 2002 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین