ئێران لە رۆژهەڵاتى سووريا ستراتيژى سەربازيى بەهێز دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت

وەگێڕانى: ئیسماعیل تەها

د. محەمەد ئەكرەم زەهیر، مامۆستا لە زانكۆى پاكستان لە لێكۆڵینەوەكى شیكارى باس لەوە دەكات،  لە سێ هەفتەى رابردوو هێرشى گرووپە چەكدارەكانى سەر بە ئێران بۆ سەر بنكەكانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە عێراق و سووریا زۆر زیادى كردووە، راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن ناوەندێكى هەماهەنگى بۆ لێدانى ئەو بنكانە لەلایەن گرووپە چەكدارەكان درووستكراوە، ئامانج لەوەش قۆستنەوەى ئەو تووڕەیەى دژ بە ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ فراوانكردنى هەژموونى ئێران لە سووریا.

لەگەڵ ئەو ئاڵۆزیى و ململانێیانەى نێوان ئیسرائیل و گرووپە فەڵەستینییەكان، بەتایبەت حەماس، لە دوو هەفتەى رابردوو هێرشەكان بۆ سەر بنەكەكانى ئەمەریكا لە عێراق و سووریا بەردەوام دووبارە دەبنەوە، چەندین شوێنى جیاواز كراونەتە ئامانج، لەوانەى كێلگەى عەمەر، كێڵگەى گازى كۆنیكۆ و ناوچەى تەنەف لە سنوورى سووریا ــ ئوردن ــ عێراق و چەندین شوێنى دیكە.

گرووپە چەكدارەكان لەو هێرشانە پشت بە شێوازە جۆراوجۆرەكانى وەك هێرشى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و مووشەكى بچووك دەبەستن، هەروەك چالاكى هاوشێوەشیان لە عێراق ئەنجام داوە و هەڕەشەى هێرشى زیاتریشیان كردووە.

لە (26) تشرینى یەكەم و نۆى تشرینى دووەم هێزەكانى ئەمەریكا لە دێرزور هێرشى ئاسمانیان كردە سەر گرووپەكانى سەربە ئێران، لە (12)ى تشرینى دووەم بە وردى هێرشیان كردە سەر بوكەمال و مەیادین.

لە دواى ئەو هێرشانە پنتاگۆن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، كە ئەو هێرشانە بۆ پارێزگارییە لە خۆیان، ئامانجمانیان ئاڵۆزكردنى دۆخەكە نییە، پاشانیش گرووپەكان بەرپرسیارێتى خۆیان لەو هێرشانە راگەیاند و خۆیان بە مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق ناساند، وادەر دەكەوێت كە ناوەكەیان هاوشێوەى حزبوڵاى لوبنانییە، ئەوەش لە پێناو پاراستنى خۆیانە لە تێكەڵبوونیان لەگەڵ گرووپەكانى عێراق، یا سووریا بە دریاریكراوى، كە دەبێتە رێگریى لە فشارى سیاسى لەسەر حكومەتەكانى ئەم دوو وڵاتە، كۆبوونەوەى بوكەمال بە ئامانجى هەماهەنگى كارەكانى مقاوەمەى ئیسلامیى لە عێراق بوو، گرووپە چەكدارە جیاوازەكان لە خۆیان دەگرێت، كە هەریەك لە حەشدى شەعبى لە عێراق و فاتمیەكان و زەینەبیەكان و حزبوڵاى لوبنانى و بەتالیۆنى (47) سریەكانى خوراسان و گرووپە چەكدارەكانى دیكەى ناوخۆى ئەو وڵاتانە بوون.

ناوەندى چالاكیەكان پشتى بە چالاكى درێژیژمەودا لە بەستووە كە پێكهاتووە لە لایەنى ستراتیژیى كە برتییە بۆردوومانە مووشەكى و فرۆكەى بێفرۆكەوان و كاركردن لەسەر لێدانى بەشى رۆژهەڵاتى فورات و بنكەى تەنەف دەكەن، پاشان ئەو چالاكیانە لەلایەن هێزێكى بژاردەى راهێندراو لە سەربازگەى دیماسى نزیك دیمەشق و سەربازگەكانى نزیك مەیادین ئەنجام دەدرێن، ئامانجیش قووڵكردنەوەى دژایەتى ئەمەریكا و هەماهەنگى نێوان گرووپە چالاكاكە، بەتایبەتیش خۆپاراستن لە تۆڵەكردنەوەى ئەمەریكا لە بازانەیەكى فراوانتر.

سراتیژى ئێستا ئەو گرووپانە هەمان شێوازى حزبوڵایە لە باشوورى لوبنان دژ بە ئیسرائیل، كە پشت بە هەڕەشەى زبادكردنى ئەو ئاڵۆزییانە لە دژى هێزەكانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئێستا دەبەستێت، دوودڵى ئەمەریكا لە فراوانكردنى ئەو ململانێیە بەهێزتر دەكات.

لەو چەند مانگەى رابردوو چەك و تەقەمەنى زۆر رەوانەى قامشلى و حەسەكە كراوە، هەموو هەفتەیەك ئەو هاوكارییانە لە رێگەى فڕۆكەخانەى دیمەشق دەگاتە سووریا، ئەوەش لە چوارچێوەى پلانى بەهێزكردنى هێزە سەربازییەكانە لە قامشلى و ناوچەكانى دەورووبەرییەتى، جۆرى چەكەكانیش بریتى بووە لە چەكى قەناس و دووربینى شەوان و فڕۆكەى بچووكى بێفڕۆكەوان و بۆمبى چێندراو و مووشەك و بچووك بوو.

ئەو گرووپە ناوچەیانە بە چڕى مەشقیان پێ دەكرێت، پاشان رەوانەى دێرزور و دیمەشق دەكرێن، ئەندامانەكیان لە گرووپى سرییەكانى خوراسان بەرەو دەوروبەرى دێرزور دەچن لە یەكەكانى سەر بە میلشیاكانى شەدادى و تەل خەمیس نزیك دەبنەوە تاوكوو چاوێدارى هێزەكانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە بنكەى شەداى و خراب جیر لە دەوروبەرى دیشق بكەن.

هێرشەكانى ئەمجارەى ئێران چاوەڕوانكراو بوو، راپۆرەتەكانى پەیمانگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ساڵى رابردوو باسیان لە هەوڵەكانى ئێران بۆ بەهێزبوونكردنى هەژموونى لە رۆژهەڵاتى سووریا كردبوو، ئەوەش لە چوارچێوەى بە ئامانجگرتنى بنكەكانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بوو لە رێگەى مقامەوەى شەعبى و چالاكییە ئەمنییەكان دژ بە هێزەكانى ئەمەریكا، ئامانجیش دەركردنیان و كردنەوەى دەرفەت بوو لەبەردەم هەژموونى ئێران.

گرووپى سریەكانى خوراسانى سەر بە سوپاى پاسداران و حزبوڵان و لە دەوروبەرى قاشملى رۆڵى یەكلاكەرەوەیان لە بەهێزكردنى هەژموونى ئێران لەو ناوچەیە، تاران هەوڵدەدات پاڵپشتى سەرۆك هۆزەكان عەرەبییەكان بەدەست بهێنێت، بێهیواى ئەو هۆزانە لە مامەڵەى هێزەكانى سووریاى دیموكرات (هەسەد) و گوێپێنەدانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دەقۆزێتەوە.

رووداوەكانى ئەو دواییە ئاماژەن بۆ ئەوەى كە ئێران لە رێگەى گرووپەكانى نزیك لە خۆى لە رۆژهەڵاتى سووریا خۆى بۆ بەردەوامى هێرشكردنە سەر بنكەكانى سەر هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئامادە دەكات، چونكە ئەو كاتانەى بۆ هێرشەكان دیارى دەكەن كاریگەرى گەورە و زیانى زۆرى دەبێت، ئەو ستراتیژى سوودى لە كاردانەوەى سستى هاوپەیمانى دژ بەو هێرشانە وەرگرتووە.

بەگوێرەى چەند سەرچاوەیەكى تایبەت گرووپە چەكدارەكانى نزیك لە ئێران خۆیان بۆ گەورەترین هێرش بۆ سەر ناوچەكانى هەسەدەى نزیك لە بنكەكانى ئەمەریكا ئامادە دەكەن، ئەوەش دۆخێكى مەترسیدارە هێزەكانى هاوپەیمانان و دانیشتوانى ئەو ناوچانە رووبەڕووى مەترسى دەكاتەوە.

ئەوەش لە كاتێدایە كە میلیشاكان هەوڵ دەدەن دانیشتوانى ئەو ناوچانە دژ بە هێزەكانى ئەمەریكا هان بدەن و جووڵەكانیان بە هێرشەكانى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە ببەستنەوە، ئەوەش لە كاتێدایە هەستێكى فراوانى لەلاى دانیشتوانى ناوچەكان درووست كردووە كە پێویستە مقاوەمەى جەماوەرى هەبێت، ئێستاش ئەو مقاوەمەیە فراوان بووە، بۆتە هۆى ئەوەش هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بیر لە جێهێشتن و مانەوە لە بنكەكانى بكات، ئەو رووداوانە بۆى دەرفەتێك بدات بە گرووپە ئێرانییەكان ئاسایشى ئەو ناوچەیە بخاتە مەترسى و لەسەر حیسابى هەسەدەش هەژموونى زیاد بێت.

بێدەنگى درێژخایەنى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەرانبەر بەهێزبوونى ئێران و پشتگوێخستنى هەوڵەكانى تاران بۆ فراوانبوونى هەژموونى لە ناوچەى رۆژهەڵاتى فورات واشنتنى گەیاندۆتە خاڵێكى هەستیار، لەوانەشە ئێستا كات نەمابێت بۆ چارەسەركردنى ئەو دۆخە، مەترسییەكى دیكەش هەیە ناوچەكە بەرەو ململانێیەكى نێودەوڵەتى دەچێت، دانیشتوانى ئەو ناوچەیەش گەورەترین قوربانین.

ئێران لە رێگەى هەڵسوكەوتەكانى ئەم دواییەى قەبارەى هەژموون و باڵادەستى بەسەر چالاكییەكان لە باشوورى لوبنانەوە بۆ رۆژهەڵاتى سووریا و لەوێشەوە بۆ عێراق تا دەگات بە حووسیەكانى یەمەن دەردەخات، ئەو واقیعە ستراتیژە بۆى هەیە تایبەتمەندى لە هەر دانوستاندنێكى سیاسى لە داهاتوو بە ئێران بدات و بیكات بە سومەندمەندى سەرەكى لەو ئاڵۆزییە بەردەوامانەى ئەو ناوچەیە لەسەر حیسابى دانیشتوانەكەى.

سەرچاوە: ناوەندى جسوور

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین