سوپای ئۆردن هێرش دەکاتە قاچاخچییەکانی سەربە حکومەتی ئێران ئێران

نوچەنێت:

فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆردن چوار هێرشیان لە سووریا ئەنجامداوە دژی کێڵگە و حەشارگەکانی بازرگانەکانی ماددە هۆشبەرەکان، کە پەیوەندییان بە حکومەتی ئێرانەوە هەیە.

ڕۆژی سێشەممە (9/ کانونی دووەم/ 2024) ئێران ئینتەرناشناڵ، لەهەواڵێکدا بڵاویکردەوە، سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆردن چوار هێرشیان لە سووریا ئەنجامداوە لە دژی کێڵگە و حەشارگەی بازرگانەکانی ماددە هۆشبەرەکان، کە پەیوەندیدارن بە حکومەتی ئێرانەوە هەیە.

ئەم سەرچاوانە هەواڵەکانی ماڵپەڕی "سویدا 24"ی سوریا پشتڕاست دەکەن،ەوە سەبارەت بە سێ هێرش بۆ سەر بازرگانە گەورەکانی ماددە هۆشبەرەکان، لە شارەکانی شەعب و عرمان لە پارێزگای سویدا، لە نزیک سنووری ئۆردن و سوریا. هەروەها لەگەڵ هێرشی چوارەم، بە ئامانجگرتنی کێڵگەیەکی نزیک گوندی ملح.

سوپای ئۆردن دوای تێکهەڵچوونەکەی مانگی رابردوو لەگەڵ دەیان کەس، کە گومانیان لێدەکرێت پەیوەندییان لەگەڵ میلیشیاکانی لایەنگری کۆماری ئیسلامیدا هەبێت، کە باری گەورە لەگەڵی چەک و تەقەمەنییان لەناو سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا دەگواستەوە؛ هەڵمەتی خۆی لە دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر زیاد کرد.

ئۆردن و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی، حزبوڵڵای لوبنان و میلیشیاکانی-تری سەر بە ئێران کە بەشێکی زۆر لە باشووری سووریا لە کۆنترۆڵیاندایە، بە زیادبوونی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار دەکەن.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین