كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان: تانەكان كاريگەريان لەسەر ئەنجامەكانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى شارەوانييەكان  نابێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەندامێكى تيمى راگەياندنى كۆمسييۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژادنەكانى عێراق رايگەياند، تانەكانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى شارەوانييەكان كاريگەرى لەسەر ئەنجامى كۆتايى هەڵبژاردنەكان نابێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى كانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، ئەحمەد عوبەيدى، ئەندامى تيمى راگەياندنى كۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان رايگەياند، زۆربەى ئەو تانانەى لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى شارەوانييەكان دراوە، پەيوەستە بە كۆتاكان و سيستەمى ژماردنى دەنگى كورسييەكان هەيە.

عوبەيدى ئاماژەى بەوەش كرد، لەدواى راگەياندنى هەڵبژاردنەكان ماوەى سێ رۆژ بۆ تانەدان ئەنجامى هەڵبژاردنەكان كرايەوە، كۆتا رۆژ بۆ وەرگرتنى تانەكان (31) مانگى رابردوو.

دەربارەى ناوەڕۆكى تانەكانيش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، زۆربەى تانەكان پەيوەست بوون بە پرسى كۆتاكان و سيستەمى ژماردنى دەنگەكان، ئێستاش تانەكانمان بۆ دەستەى دادوەرى رەوانەكردەووە، چاوەڕوانى وەڵام دەكەين.

رۆژى (18)ى مانگى رابردوو هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى شارەوانييەكان بەڕێوەچوو، لە (41%) هاووڵاتيان بەشداريان كردووە، لە كۆى (23) مليۆن دەنگدەر، (16) مليۆن كەس دەنگيان داوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین