ئەمەريكا رەتى دەكاتەوە پەيوەندى بە هێرشەكەى ئێران هەبێت
نوچەنێت
ماسيۆ ميلەر، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، واشنتن هيچ پەيوەندييەكى بەو هێرشەى سەر مەرزارگەى قاسم سلێمانيەو نييە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، واشنتن هيچ پەيوەندييەكى بە تەقينەوەكەى كرمانەوە نييە، ئەو قسانەشى بە قسەى بێ بنەما ناوبرد.
سەبارەت بە ئيسرائيليش ماسيۆ ميلەر ئاماژەى بەوەش كرد، ئەمەريكا پێى وايە هيچ هۆيەك لە ئارادا نييە، تاوەكوو ئيسرائيل كردەيەكى لەو جۆرە ئەنجام بدات.
لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا، سەرەخۆشى لە كەسوكارى قوربانيانى تەقينەوەكەى شارى كرمان كرد.
دونێ چوارشەممە بە جياوازى (10) تەقينەوە لە نزيك مەزرارى قسام سلێمانى روويدا، كە بووە هۆى كوژرانى (103) كەس و برينداربوونى (211) كەسى ديكە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment