توركيا لە ماوەى دوو رۆژ كوژرانى شەش سەربازى راگەياند
وەزارەتى بەرگرى توركيا لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، بەهۆى رووبەڕووبوونەوەى سوپاى توركيا و گەريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان، لە ماوەى دوو رۆژدا ژمارەى كوژراوان گەيشتە شەش سەرباز، كە سيانيان بەهۆى سەختى برينەكانيان گيانيان لەدەست دا.
ئەمڕۆ شەممە (23/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، وەزارەتى بەرگرى توركيا رايگەياند، سێ سەربازمان بەهۆى سەختى برينەكانيان گيانيان لە دەست، بەوەش ژمارەى كوژرانمان لە ريزى هێزەكانمان گەيشتە شەش سەرباز.
بەگوێرەى راگەيێندراوەكەى وەزارەتى بەرگرى توركيا، لە ئەنجامى پێكدانى سوپاى توركيا و گەريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان حەوت گەريلاى پەكەكە كوژران، ئۆپراسيۆنى سوپاى توركياش دژيان بەردەوامە.
وەزارەتى بەرگرى توركيا دونێ كوژرانى سێ سەرباز و بريندارى چوار سەربازى راگەياند، بەڵام بەهۆى سەختى برينەكانيان ئەمڕۆش سێ سەربازيان گيانيان لە دەست دا.
لە ساڵى (1984) ململانێى چەكدارى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومەتى توركيا دەستى پێكردووە، تا ئێستا سەدان هەزار كەس لە هەردوولا كوژراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment