ئێران: هێچ کەس نابێت لەجێگای گەلی فەلەستین بڕیار بدات ئێران

نوچەنێت:

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هیچ کەسێک ناتوانێت بەجێگەی گەلی فەلەستین بڕیار بدات. پێویستە وڵاتانی ئیسلامی یارمەتیدەر بن، کە گەلی فەلەستین لەسەر چارەنووسی خۆیان بڕیار بدەن.

رۆژی پێنجشەممە (21/ کانونی یەکەم/ 2023) ئێرنا، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، عەلی باقری، جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ئەحمەد یەڵدز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، خولێکی نوێی راوێژکاری سیاسی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێیان ئەنجامدا.

باقری لەو دیدارەدا رایگەیاند: هیچ کەسێک ناتوانێت، بە جێگەی گەلی فەلەستین بڕیار بدات، بۆیە پێویستە وڵاتانی ئیسلامی یارمەتیدەربن تاکو گەلی فەلەستین لەسەر چارەنووسی خۆیان بڕیاربدەن.

یڵدز هەوڵ و کردەوەکانی وڵاتەکەی بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ گەلی فەلەستین، بەرز نرخاند و هاوکاریی دوو وڵاتی لەم بوارەدا بە گرنگ و خوازراو وەسفکرد.

جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، جەختیان لە گرنگی بەردەوامی راوێژکاری و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە پرسەکانی قەفقاز و رووبەڕووبوونەوەی ئامادەبوون و رۆڵی تێکدەرانەی کاراکتەرەکانی دەرەوەی ناوچەکەی کردۆتەوە.

لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە پانتایی و جۆراوجۆری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، هەردوولا جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی راوێژکاری سیاسی بەردەوام و هەروەها بەهێزکردنی لیژنەکانی کاری نێوان دامەزراوە جیاوازەکانی دوو وڵات کردەوە.

سەرچاوە: ئیرنا

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین