سەرۆك وەزيرانى عێراق: پابەندين بە پارێزگارى لە شاندە ديپلۆماتكارەكان
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (20/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، نووسينگەى سەرۆك وەزيرانى عێراق لە راگەيێندراوێكدا ناوەڕۆكى كۆبوونەوەى محەمەد شياع سوودانى و جێگرى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكاى ئاشكرا كردووە، لەو كۆبوونەوە نولاند و شاندى ياروەرى پيرۆزبايى سەركەوتنى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكانيان لە سەرۆك وەزيرانى عێراق كردووە.
لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكە هاتووە، هەردوولا گفتوگۆيان لەسەر بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى نێوانيان لە بوارە هاوبەشەكان لە چوارچێوەى رێككەوتنى ستراتيژى نێوان هەردوو وڵات كردۆتەوە.
لە بەشێكى گفتوگۆكان سوودانى جەختى لەسەر بايەخى كاركردن لەسەر بەهێزكردنى سەقامگيرى ئەو ناوچەيە و بەرپرسيارێتى حكومەتى عێراق بۆ پارستنى سەقامگيرى وڵاتەكەى كردۆتەوە، هەروەك بە جێگرى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكاشى راگەياندووە، حكومەتى عێراق سوورە لەسەر چەسپاندنى ئاسايش و سەقامگيرى و پارێزگارى لە نێردە ديپلۆماتكارەكان و ئەو شوێنانەى راوێژكارانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە عێراق كارى تێدا دەكەن.
سەبارەت بەو كۆبوونەوە جێگرى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا ئاماژەى پەيوەندييەكانى هاريكارى نێوان هەردوو وڵات كردۆتەوە، سووربوونى وڵاتەكەى لەسەر بەردەواميدان بە پەيوەندييەكان لە چەند بوارێك راگەياندووە.
سەبارەت بە جەنگى غەزەش ڤيكتۆريا نولاند رايگەياندووە، ئەمەريكا هەوڵدەدەن كۆتايى بە هێرشە سەربازييەكانى سەر غەزە بهێنێت، كار بەرەو ئاراستەى سياسى بكرێت و مافە رەواكانى گەلى فەڵەستين دەستەبەر بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment