عەبدولفەتاح سیسى بۆ جارى سێیەم بوو سەرۆک کۆمار عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ئەنجوومەنى بەڕیوەبەرایەتى نیشتیمانى هەڵبژاردنەکان لە میسر سەرکەوتنى عەبدولفەتاح سیسى، خولى سێیەمى سەرۆکایەتى میسر رایگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئارتى) بڵاوى کردەوە، ئەنجوومەنى باڵاى هەڵبژاردنەکان رێژەى دەنگدانى میسرى بڵاوکردەوە، کە لە (89.6%.) بەشدارى دەنگدانیان کردووە، عەبدولفەتاح سیسى پلەى یەکەمى بەدەستهێناوەیە.

حازم عومەر پلەى دووەمى بەدەستهێناوە رێژەى (4.5%) فەرید زەهران رێژەى لە (4%) بەدەست هێناوە، عەبدوسەمەد یەمامە (1.9%) بەدەستهێناوە، رێژەى دەنگدەکان بەو جۆرەى خوارەوە بوو:

یەکەم، عەبد وفتاح سيسي، (39) ملیۆن (.702) هەزار و (451) دەنگى بەدەستهێناوە.

دووەم، حازم عومەر یەک ملیۆن (986) هەزار (352) دەنگى بەدەستهێناوە.
سێیەم، فەرید زەهران، یەک ملیۆن (776) هەزار و (952) دەنگى بەدەستهێناوە.
چوارەم، عەبدولسەند یەمامە (822) هەزار و (606) دەنگى بەدەستهێناوە.

بەگوێرەى ماددەى (241) دەستوورى میسرى سەرۆک کۆمارى ئێستا لەدواى شەش ساڵى دیکە کۆتایى بە ماوەى سەرۆکایەتى دێت. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین