پەرلەمانى عێراق هۆشدارى دەداتە كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان
نوچەنێت
ئەمرۆ يەكشەممە (17/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاوى كردەوە، سەرۆكايەتى پەرلەمان لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، وەك سەرۆكايەتى پەرلەمان بە نيگەرانييەوە چاودێرى كێشە تەكنييەكانى كاتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدانى تايبەت بۆ ئەنجوومەنى پارێزگاكان دەكەين.
لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكە هاتووە، رەوانەنەكردنى ئەنجامەكان لە رێگەى گواستنەوە بۆ ژمارەيەكى زۆرى سندوقەكانى دەنگدان گواستنەوەيان بۆ ناوەندەكانى جياكردنەوە بەبێ ژماردنى دەست مايەى نيگەرانييە.
سەرۆكايەتى پەرلەمان جەخت لەسەر ئەوەش دەكات، پەرلەمان سوورە لەسەر ئەوەى دەبێت كۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان ئەركەكانى خۆى و واجبى دەستوورى لە پارێزگارى لە دەنگى دەنگدەران و مافى كانديدەكان بەوپەڕى وردييەوە جێبەجێ بكات، نابێت ئەو هەڵانە لە دەنگدانى گشتى دووبارە بكرێتەوە، بەتايبەت ژمارەيەك ناوەند و وێستگە چەند بارەبۆتەوە.
لە راگەيێندراوەكە هاتووە، كۆمسيۆن گرەنتى ئەوەى داوە كە ئەو هەڵە تەكنيكيانە دووبارە نابێتەوە، بەتايبەت لە ياساى هەڵبژاردنەكان هاتووە، لە گرێبەستى كۆمسيۆن لەگەڵ كۆمپانياكان هاتووە، دەبێت پشكنين بۆ ئامێرەكان كردووە بكرێت، جەخت لەسەر هەموو رێكارەكان كراوەتەوە.
ئەو هەڵانەى دوێنێ سەرۆكايەتى پەرلەمانى تووشى دڵەڕاوكێ كردووە، بە پێويستى دەزانێت پێش بەڕێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنەكان جارێكى ديكە ئامێرەكان پشكنينيان بۆ بكرێت.
دونێ لەكاتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدانى تايبەت لە چەند بنكەيەك ئامێرەكانى دەنگدان لە كاركەوتن، لە هەندێك بنكە پەنجەمۆرى نەدەخوێندەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment