ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو دەتوانێت جارێکى دیکە لە ئەردۆغان بباتەوە؟
نوچەنێت
وەرگێرانى: دنيا ئەحمەد
پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) دووبارە ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵۆى پۆستى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆڵ ديار كرد، هەروەها ئەو پارتە كانديده‌كانى سه‌رۆكايه‌تیى شاره‌وانى ديكە بۆ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆى توركيا ديارى كرد، كه بڕياره له (31)ى ئادارى (2024) به‌رێوه‌بچێت، جه‌هه‌په ئاماده‌كارى كردووه له (226) شوێن كانديد ديارى بكات بۆ پۆستى سه‌رۆكى شاره‌وانى له مانه‌ش چوار شاره‌وانى شاره گه‌وره‌كان و شەش پارێزگاى توركياى تێدايه.
ماڵپه‌رى (بى بى سى)ـى تورکى لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، كێبركێیى زۆر به‌هێز له هه‌ڵبژاردنى ناوخۆيى توركيا لەنێوان پارتەکاندا هه‌يه، بەتایبەت له نێوان ئاكپارتى و ئۆپۆزسيۆن به‌تايبه‌ت پۆستى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆڵ و قه‌زاكان، جه‌هه‌په له (226) شوێن كانديد دياريده‌كات.
ئامانجى گه‌وره‌ى ئه‌كپارتى، ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبۆڵ دووباره به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، كه له ساڵى (2019) ئه‌م پۆسته‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆ تورکیا له‌ده‌ستداوە، له‌لايه‌كى تر جه‌هه‌په به هه‌موو تواناكانى هه‌وڵى پاراستنى ئه‌و پۆسته دەدات، هه‌روه‌ها ئامانجى زيادكردنى به‌ده‌ستهێنانى ژمارەیەکى زیاترى پۆستى سەرۆکى شاره‌وانى شارۆچکە و قه‌زاكانه‌کانى ئەو وڵاتەیە.
ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵو، دووباره كانديدى جه‌هه‌په‌يه بۆ پۆستى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆڵ، به‌پێى زانيارييه‌كان له بازنه‌ى پارته‌كه‌ى خۆى له ئيسته‌مبۆڵ قورساييه‌كى زۆرى هه‌يه له‌نێو كانديده‌كان، له‌ناو حیزبى جه‌هه‌په‌شدا ڕۆڵێكى كاريگه‌رى هه‌يه، هه‌ر ئه‌ويش بووە هۆى پاڵپشتى ئۆزگور چه‌ليكى كرد له نێو كۆنگره‌ى ئه‌سته‌مبۆڵ وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا، هه‌روه‌ها له كۆنگره‌ى گشتى جه‌هه‌په به‌پاڵپشتى ئيمامئۆغڵو ئۆزگور ئۆزێل وه‌ك سه‌رۆكى گشتى جه‌هه‌په هه‌ڵبژێردرا.
له‌روانگه‌ى جه‌هه‌په‌دا پاڵپشتى ئى پارت و پارتى ده‌م له ئه‌سته‌مبۆڵ زۆر گرينگه، چونكە له هه‌ڵبژاردنى ساڵى (2019) ئى پارت له‌نێو هاوپه‌يمانى ميلله‌ت به‌شێكى گرينگ بوو له‌و شاره، كه پشتگيرى له ئيمامئۆغڵو دەكرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان ئى پارت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بڕياريداوه به‌كانديدى تايبه‌تى خۆى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، هەروەها له ئيسته‌مبۆڵ زۆرێك له رێكخراوه‌كانى ئى پارت وه‌ك هاوكارى بانگه‌شه بۆ كانديده‌كانى جه‌هه‌په ده‌كه‌ن و له‌نێو جه‌هه‌په دا باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌شداريكردنى ئى پارت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به كانديدى سەربەخۆى خۆيان كاريگه‌رى ده‌بێت، ئەگەرچى به‌هۆى كێشه‌ى نێوخۆى حزبه‌كه له‌وانه‌يه جه‌هه‌په رازيان بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكى نه‌رێنييه.
هه‌ده‌په‌ش له ساڵى (2019) هاوكارى ئيمامئۆغڵوى كرد، له هه‌موو ئه‌و قه‌زايانه‌ى كه كانديدى ئى پارت هه‌بوو كانديدى دياريكرد، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ى جه‌هه‌په‌ى لێ‌بوو كانديدى دياري نه‌كرد، داواى له بنكه‌كان كرد ده‌نگ به كانديده‌كانى جه‌هه‌په بده‌ن، هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى داهاتوو پارتى ده‌م رايگه‌ياندووە، كه ده‌یانه‌وێت له سه‌رتاسه‌رى توركيا به كانديدى سەربەخۆى خۆیان به‌شدار ببن.
ئەمە لەکاتێکدا بەپێى زانیارییەکان له‌م هه‌فته‌يه‌دا سه‌رۆكى گشتى جه‌هه‌په كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌مدار و ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته ئه‌نجامدا و چاوه‌روان ده‌كرێت له‌كۆبوونه‌وه‌ى شه‌ممه هه‌ڵوێستى پارته‌كه‌يان دياريبكه‌ن و هه‌رچه‌نده ده‌يانه‌وێت به كانديدى خۆيان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆى توركيا بكه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌يه له‌ژێر ناونيشانى كۆده‌نگى شاره‌كان پاڵپشتى كارى هاوكارى له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په بكه‌ن.
سەرچاوە: بى بى سى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment