باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا لە سووريا: يەپەگە هاوبەشى ئەمەريكايە
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە، باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا لە سووريا رايگاند، ئيدارەى بايدن سوورە لەسەر هێشتنەوەى هێزەكانى ئەمەريكا لە رۆژهەڵاتى سووريا، چونكە واشنتن پێويستى بە هاوبەشێكى ناوچەيى هەيە، ماوەى (10) ساڵيشە ئەو هێزانە هاوبەشى ئەمەريكان.
لە بەشێكى ديكەى قسەكانى فۆرد جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئيدارەى بايدن ئاگادارى نيگەرانييەكانى توركيايە، بەڵام كۆشكى سپى هەڵوێستى خۆى نەگۆڕيووە.
باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا باسى لەوەش كرد، هێزەكانى يەپەگە بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش پڕ چەك كران، دواتر بوون بە ديارترين هاوپەيمانى ناوچەيى ئەمەريكا لەو ناوچەيە، بەڵام بە هەميشەيش لە كۆتاييهێنان بە رێكخراوى تيرۆريستى داعش بەشداريى ناكات.
دەربارەى كێشەكانى ئێستاى نێوان هۆزە عەرەبييەكان لە پارێزگاى دێرزور، رۆبەرت فۆرد دەڵێت، رێكخراوى تيرۆرستى داعش سوودى لە ناكۆكييەكانى نێوان يەپەگە و هۆزەكان وەرگرتووە.
سەبارەت بە درێژكردنەوەى مانەوەى هێزەكانى ئەمەريكا لەلايەن ئەنجوومەنى پيرانى ئەمەريكا لە هەفتەى رابردوو، باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا لە ديمەشق گوتى، "دەنگدان بۆ درێژكردنەوە ئاماژەيە بۆ ئەوەى كە تا ئێستا پاڵپشتى سياسى بەهێز بۆ مانەوەى هێزەكانى ئەمەريكا لە رۆژهەڵاتى سووريا هەيە."
پەيوەندى سوپاى ئەمەريكا و هێزە كوردييەكانى رۆژئاواى كوردستان، بۆتە خاڵى ناكۆكى ئەمەريكا و توركيا لە چارەسەركردنى پرسى سووريا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment