ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان دانپێدانانى پێنج تیرۆریست بڵاو ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان دانپێدانانى گرووپێكى تیرۆریستى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ پێنج كه‌س پێكهاتوون سه‌ربه‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعشن سه‌ره‌تا له‌ سووریا بوون و دواتر له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى نیسان ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان به‌ ڤیدیۆ دانپێدانانى پێنج تیرۆریستى بڵاوكردووه‌ته‌وه،‌ كه‌ پیلانیان هه‌بووه‌ كرده‌ى تیرۆریستی له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن‌، به‌ڵام هێزه‌كانى ئاسایشى كوردستان زانیارى به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ و ده‌ستگیرى كردوون.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش به‌ ڤیدیۆ ته‌واوى دانپێدانانى ئه‌و گرووپه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ و هاوكات ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:


دەستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆریستى و پووچەڵکردنەوەى پیلانەکانیان

لە هەوڵە بەردەوامەکانى دەزگاکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆ پوچەڵکردنەوەى پیلانى تیرۆریستان دژى کوردستان، زانیارى دروست بەدەست هات کە (حجى عبدالله - خەلیفەى گروپى تیرۆریستى داعش) فەرمانى داوە بە هەریەك لە (حارپ - والى شمال / کوردستان) و (أبو ولید - ئەمیرى ئەمنى ولایەتى شمال) بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى، ڕاستەوخۆ تیرۆریستانى شانەکە ئاشکراکران و لە ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو توانرا تەواوى تیرۆریستەکانى شانەکە دەستگیربکرێن.

لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەرکەوت تیرۆریستەکان بەنیازبوون لەڕێگاى (بۆمبى چێنراو - عبوە) و (دەمانچەى بێ دەنگ - کاتم صوت) کردەوەکان ئەنجام بدەن و لە سەرەتاى مانگى (2/2021) دوو ئەندامى گروپەکەیان سەرەتا نەتوانراوە ڕاستەوخۆ داخلى کوردستان بن بۆیە بەقاچاخ لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا پاشان بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ شارۆچکەى رانیە و پاشان گەیشتوونەتە شارى هەولێر.

تیرۆریستانى دەستگیرکراو بریتین لە هەریەك لە (یاسر على احمد نویران ناسراو بە ابو عمار) و (ماجد حسن صالح صایل ناسراو بە على) و (حسن على عنیزان حمد ناسراو بە سعود) و (فراس حسن حمودى حسین) و (مخلد ابراهیم محمد شافى الفراجى).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین