پشتیوان سادق: حکومەتی عێراق ئاستەنگ بۆ ناردنی شایستەداراییەکانی ھەرێم دروست دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بەغدا مەرجی نوێی بۆ ھەرێمی کوردستان دیاریکردووە بۆ ناردنی مووچەخۆرانی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.

ڕۆژی شەممە (نۆی کانوونی یەکەم/2023) پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بە شاندی ھەرێمیان گوتووە، ئەگەر مووچەش بنێرین دەتوانین مووچەی سەدا (60)ی مووچەخۆرانی ھەرێم بنێرین، پێویستە ھەرێمی کوردستان مووچەی سەدا (40)ی دیکە لە داھاتی خۆی دابین بکات.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات،حکومەتی عێراق مەرجی نوێی ھەیە بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و دەڵێت، مەرجێکی دیکە ئەوەیە کە دەبێت ھەرێم تەواوی داھاتی ناوخۆ رادەستبکات.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیاروایە شاندێکی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ھەموارکردنەوەی چەند ماددەیەکی بودجەی گشتی عێراق و ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین