ئەو پیاوەی ژنەکەی خۆی بەچەقۆ کوشت دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو پیاوەی بە چەقۆ ھێرشی کردەسەر خێزانەکەی دەستگیرکرا.

ڕۆژی پێنجشەممە (حەوتی کانوونی یەکەم/2023) پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ئەو پیاوەیان دەستگیرکرد کە دوێنێ بەچەقۆ ژنەکەی خۆی کوشت.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، "دوێنێ لەڕووداوێکدا پیاوێک بەچەقۆ ھێرشیکردە سەر ھاوسەرەکەی‌و بەسەختی برینداری کرد، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردو ژنەکەشیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەکە گیانی لەدەستدا."

ھاوکات ئاماژە بەوەدەکات، "بەھۆی تایبەتمەندی دۆسیەکەوە، تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان کرایەوە."

پۆلیسی سلێمانی دووپاتی دەکاتەوە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ع) لەدایکبووی 1995 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین