لە سنوورى سلێمانى زیاتر (5) هەزار هاووڵاتى بە هۆى مین گیانیان لەدەستداوە کوردستانی

نوچەنێت:

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمى کوردستان، سەدان مین و تەقەمەنى جۆراوجۆرلە سنوورى قەزاى پێنجوێن لەناو دەبات، ژمارەى قوربانییەکانى مینیش ئاشکرا دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (پێنج/کانوونى یەکەم/2023) لە قەزاى پێنجوێن لە درێژەی کاروچالاکییەکانی لە ناوبردنی مین و تەقەمەنی تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی بڕی (564) مین و پارچەتەقەمەنی جۆراوجۆری لە پڕۆسەیەکی تەقاندنەوەی سەرکەوتووانە لەناوبران.

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " کە قەزای پێنجوێن لەهەرێمی کوردستان بەیەکێک لە ناوچە پیسبووەکان بەمین وتەقەمەنی دادەندرێت بەهۆی بوونی شەڕی گەرمی نێوان عێراق - ئێران، بۆیە دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانیەوە بەردەوام لە هەوڵی پاککردنەوەی ئەو کێڵگەمینانەدایە، ڕووبەری پیسبووش لەو قەزایە ئەوەندە زۆرە تیمەکانی مینلابەری ڕۆژانە بەبەردەوامی سەرەڕای گرفتی هۆیەکانی گواستنەوە و بوونی قەیرانی دارایی هەرێم هەموو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ لەناوبردنی سەرجەم مین و تەقەمەنیەکان. "

بەپێى ڕاگەیێندراوى دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە "(206٫283٫584)مەتردووجا بەمین و تەقەمەنی پیسکراوە لەو ڕووبەرە (100٫844٫217) مەتر دووجا پاککراوەتەوە، (5٫225) گیان لەدەستان بەو هۆیەوە تۆمارکراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین