سەرۆك وەزیرانى عێراق: هەوڵى چاكردنى دۆخى مووچەخۆرانى عێراق دەدەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نووسینگەى سەرۆك وەزیرانى عێراق بڵاوى كردەوە، محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆك وەزیران جەختى لەسەر چاكردنى دۆخى مووچەخۆرانى هەرێم كردۆتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (چوار/ كانوونى یەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، سەرۆك وەزیرانى عێراق لە دیدارى لەگەڵ سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمیندارى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان، جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە هەوڵدەدات دۆخى مووچەخۆران و خانەنشینانى هەرێم كوردستان چاك بكات و شێوەیەكى رێك مووچەكانیان وەك شارەكانى دیكەى عێراق وەربگرن.
لە بەشێكى دیكەى دیدارەكە باسیان لە هەڵبژاردنەكانى هەرێمى كوردستان كردووە، سەرۆك وەزیران بەڵێنى داوە، هەموو پاڵپشتییەكى كۆمسیۆنیى هەڵبژاردنەكانى بەغدا بكات، كە بڕیارى مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو سەرپەرشتى هەڵبژاردنەكانى كوردستان بكات.
هەر لەو دیدارەدا باس جەخت لەسەر لە پاڵپشتى ئاسایش و سەقامگیرى لە هەموو عێراق كرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین