بابەکر زێبارى: دواى دەستبەکاربوونەوەى وەزیرى پێشمەرگە هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنى چاکسازی نەماوە کوردستانی

نوچەنێت:

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیاند، لەدوای دەستبەکاربوونەوەی وەزیری پێشمەرگە، ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، چونکە وەزیر و بریکار و سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە ھەموویان ئامادەن.

ڕۆژى دووشەممە (چوار/کانوونى یەکەم/2023) بابەکر زێبارى، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەبارەى هەنگاوەکانى چاکسازیی لە وەزارەتى پێشمەرگە بە ماڵپەڕى پارتى ئاماژەى بەوەکرد، کە وەزیرى پێشمەرگە نیەتى ئەنجامدانى چاکسازیی لە وەزارەتى پێشمەرگە هەبوو و ڕۆڵیشى هەبووە، 

ڕاوێژکارى سەربازیی سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى دەکاتەوە، ئەگەر پارتی و یەکێتی لە پرۆسەى چاکسازیى ھاوکاریی وەزیری پێشمەرگە بکەن، ھەنگاوێکی باش دەنێن بۆ یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

هاوکات بابەکر زێبارى پێیوایە، دەستبەکاربوونەوەی وەزیرى پێشمەرگە کاریگەریی باشى لەسەر پرۆسەى یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین