ژنە پەرلەمانتارێکی بەلجیکا: لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشە لەسەر ژیانم هەیە
نوچەنێت:
رۆژی شەممە (2/ کانونی یەکەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، دەریا سەفایی، ئەندامی پەرلەمانی بەلجیکا بەم میدیایە رایگەیاندووە: کە پۆلیسی بەلجیکا ئاگاداری کردۆتەوە کە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، ئەو هەڕەشانەشی بۆ ئیسلامییەکان گەڕاندۆتەوە و کۆماری ئیسلامی بەرپرسیارە لە پەرەپێدانی ئیسلامی توندڕەو لە بەلجیکا و سەرتاسەری ئەوروپا دەزانێت.
ئەم پەرلەمانتارەی بەلجیکا لە چاوپێکەوتنەکەیدا رایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی کە ئیسلامی توندڕەو لە بەلجیکا و لە سەرانسەری ئەوروپا بەرەوپێش دەبات، بە بەرپرسیارە لە هەڕەشەکانی سەر خۆی دەزانێت. هۆشداریشیدا لەوەی کە حکومەتی ئێران لەژێر پەردەی پاڵپشتیکردنی داخوازییەکانی فەلەستینییەکان لەهەوڵدایە ناڕاستەوخۆ نەیارەکانی بکاتە ئامانج.
سەفایی هەڕەشەی کوشتنی لەدژی بۆ "ئیسلامییەکان" گەڕاندەوە و مافی خۆی دووپاتکردەوە کە ڕەخنە لە هەر ئایدۆلۆژیایەک بگرێت، لەوانە ئیسلام، کۆمۆنیزم یان نازیسم و دەڵێت: ئەو راستییە، کە ئیسلامیزم ژیانی ملیۆنان کەسی لە جیهان و تەنانەت لە رۆژئاواشدا وێران کردووە، ئیرادەی من لە بڕاوم بەهێزتر دەکات.
ئەم ئەندام پەرلەمانە ئاماژە بە ئەزموونی خۆی دەکات و دەڵێت، ئەزموونی زیندانیکردنم لە زیندانەکانی ئایەتوڵڵاکان فێری کردم، کە کاتێک باس لە تیرۆر و تۆقاندنی دەروونی و جەستەیی دەکرێت، لەلایەن ئیسلامییەکانەوە دەستبەردار نەبم. ئیسلامییەکان جارێکیان بە داگیرکردنی ئێران، ژیانی منیان وێران کرد. من نامەوێت خەڵکی رۆژئاوا هەمان ئەزموونیان هەبێت و منیش بۆ ئەم ئامانجە خەبات دەکەم.
سەفایی باسی لەوەش کرد، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەردانەکەی عەلیڕەزا زاکانی، سەرۆکی شارەوانی تاران بۆ بەلجیکا، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لەژێر چاودێر و پاراستنی پۆلیسدام.
دەریا سەفایی، یەکێک لە چالاکترین ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپایە، کە خوازیاری رووبەڕووبوونەوەی جددی لەگەڵ سیاسەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامی و دانانی سوپای پاسداران لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا بووە.
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment