ئێران داوای داماڵینی ئیسرائیل لە چەکی ئەتۆمی دەکات ئێران

نوچەنێت:

دوای ئەوەی وەزیرێکی ئیسرائیلی لەسەرەتاکانی شەڕی غەززە داوای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کرد، کاردانەوەی نێوەدەوڵەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و وەزیرەی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە جددی بچێتە ناو ئەم دۆسیەیە و ئیسرائیل لە چەکی ئەتۆمی دابماڵێت.

لە رۆژی چوارشەممە (29/ تەشرینی دووەم/ 2023) ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین بە ئاماژەدان بە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل لە دژی غەززە، رایگەیاند: پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە جددی بچێتە ناو ئەم دۆسیەیە و ئیسرائیل لە چەکی ئەتۆمی دابماڵێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بە تایبەتی سەرنجی لەسەر دوو پرس بێت. پرسی یەکەم، داماڵینی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل؛ بە تایبەت کە ئەم دەسەڵاتە بە نیازی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییە، بۆیە پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە جددی بچێتە ناو ئەم دۆسیەیە و ئیسرائیل لەو چەکە دابماڵێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەڵێت، پرسی دووەم کە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا یارمەتیدەرە. دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ بەدواداچوون بۆ تاوانەکانی شەڕی ئەو دەسەڵاتە و دادگایی کردنی کەسانێک کە لەم شەڕەدا تاوانیان ئەنجام داوە و خەڵکی مەدەنییان کردۆتە ئامانج، دابمەزرێت بۆ ئەوەی ببێتە پەندێک بۆ تاوانبارانی دیکە.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین