پۆلیسى سۆران شێخى تیک تۆک دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى سۆران، دەستگیرکردنى شێخ بەرەکات ناسراو بە شێخى تیکتۆک ڕادەگەیێنێت و دەشڵێت، لایڤەکانى "پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بوو کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگای کوردی" بوو.

ڕۆژى چوارشەممە (29/تشرینى دووەم/2023) پۆلیسى سۆران ڕایگەیاند، "دوای لایڤ کردن و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆ لە لایەن کەسێک بەناوی خوازراوی خۆی ( شیخ بەرەکات ) ناوی رەسەنی خۆی ( ک . س . خ ) کە بە شێخی تیک تۆک ناسرابوو کە پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بوو کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگای کوردی لێکەوتەوە بۆیە ئەندامی داواکاری گشتی هەستا بە جولاندنی سکاڵایەک لە دژی ناوبراو."

هاوکات پۆلیسى سۆران لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، پۆلیسی چۆمان یش نمایشی دادوەری لێکۆڵینەوەی چۆمانی کرد و بریاردا بە دەستگیرکردنی ناوبراو دوای دەست نیشانکردنی شوێنی دانیشتنی "سەرئەنجام دەستگیر کرا وە ناوبراو دانی نا بە تاوانەکەی و لە ئێستادا ڕاگیراوە بەپێی ماددەی (2) لە خراب بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین