رۆژنامەیەکی ئێران: رادەی جەماوەری ئیبراهیم رەئیسی (20٪)یە ئێران

نوچەنێت:

رۆژنامەیەکی سەر بە زانکۆی ئازادی ئیسلامی، لە راپۆرتێکدا دەڵێت، بانگەشەی کە "هەندێک راپرسی" ئاماژە بەوە دەکەن، کە جەماوەری حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە 5٪ و ئیبراهیم رەیسی-یش چوار بەرابەری ئەوە.

ڕۆژی سێشەممە (28/ تەشرینی دووەم/ 2023) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، رۆژنامەی فەرهیختگان، سەر بە زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران، لە راپۆرتێکدا کە بڵاوی کردەوە، تێیدا دەڵێت، کە "هەندێک راپرسی" ئاماژە بەوە دەکەن کە جەماوەری حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە 5٪ و زیاتر لەبەرانبەریشدا ئیبراهیم رەیسی، سەرۆک کۆماری ئێستا، 20٪یە.

ئەم رۆژنامەیە سەرچاوەی راپرسییەکانی رانەگەیاندووە، بەڵام بەپێی ئەم بانگەشەیە، جەماوەری ئیبراهیم رەئیسی، دوای دوو ساڵ و چەند مانگێک لە سەرۆکایەتییەکەی تەنها 20٪یە.

لەم راپۆرتەدا باس لە هۆکاری خۆتۆمارکردنی  رەئیسی لە بازنەی خۆراسانی باشوور لە هەڵبژاردنی شارەزایانی سەرکردە، باس لەوە کراوە، بە هۆی ئەوەی لە تاران خۆی کاندید نەکردووە، بە مەبەستی قۆستنەوەی دەرفەتی "فەزای کێبڕکێ" لە حەسەن رۆحانیەوە بگرێت.

هەفتەی رابردوو حەسەن رۆحانی دووپاتی کردەوە، کە کاندیدی خولی داهاتووی ئەنجوومەنی شارەزایان بووە و هەندێک لە میدیاکانیش نووسیویانە رەئیسی خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەزایان لە بازنەیەکی دەرەوەی تاران کاندید کرد.

هاوکات دوابەدوای بێبەشکردنی بەربڵاوی کەسایەتییە سیاسییە نزیکەکانی ریفۆرمخوازان لەلایەن دەستەی کارگێڕییەوە، کە چەند پەرلەمانتارێکی تێدابوو، بەشێکیان دەڵێن، ناتوانرێت بەشداری و "کێبڕکێ" لەو هەڵبژاردنانەدا بکرێت.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین