ئێران: ساڵانە زیاتر لە 20 هەزار کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانلەدەست دەدەن
نوچەنێت:
ڕۆژی سێشەممە (21/ تەشرینی دووەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، حەسەن موئمنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگاوبانی ئێران (فراجا)، پەرەسەندنی ئاماری رووداوەکانی رێگاوبان لە ساڵانی رابردوودا لە ئێران راگەیاند و دەڵێت، لە ساڵی 2022 زیاتر لە 20 هەزار کەس بەهۆی رووداوە2انی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگاوبانی ئێران، بە ئاماژەدان بە گرنگترین هۆکارەکانی روودانی رووداوەکانی هاتوچۆ، "فاکتەری مرۆیی"ی بە یەکەمینی ناوبرد، کە بە رێژەی 62% و دواتر "رێگاکانی گواستنەوە و ئۆتۆمبێل" رۆڵیان لە مردنەکاندا هەبووە.
خێرایی نایاسایی، گرنگینەدان بە پێشەوە، پێشکەوتن، ماندوێتی و خەواڵوویی بە گرنگترین هۆکارەکانی رووداوەکە ناوبرد.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە، لە ساڵانی رابردوو، 28 هەزار کەس بەهۆی رووداوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە وردە وردە کەمیکردووە و لە ساڵی 215 گەیشتووەتە 16 هەزار کەس، بەڵام ژمارەی قوربانیانی رووداوەکانی رێگاوبان جارێکی دیکە دەستی بە بەرزبوونەوە کردووەتەوە.
یەکێک لە کوشندەترین قۆناغەکانی رووداوی هاتوچۆ لە ئێران، پشووی نەورۆزە. لە ماوەی نەورۆزی ئەمساڵدا 85 هەزار رووداو و هەروەها 871 حاڵەتی مردن لە سەرتاسەری ئێران تۆمار کراوە.
پۆلیسی هاتوچۆی ئێران، لە هەمان کاتدا رایگەیاند، کە نیوەی کوژراوەکان سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکانی پراید و پژۆ بوون.
زۆرێک لە شارەزایان، جگە لە فاکتەرە مرۆییەکان بارودۆخی ناستاندارد و سەلامەت نەبوونی ئۆتۆمبێلەکانی ئێران و خراپی رێگاوبانەکان بە هۆکارێکی کاریگەر بۆ روودانی رووداوەکان دەزانن.
بەپێی گوتەی دەسەڵاتداران لە ئێران، لەسەدا 43٪ ئەو کەسانەی کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدەدەن و هۆکارەکەشی "دەستنیشاننەکردنی بەرکەوتنی مێشک یان خوێنبەربوونی ناوەوە" و "هەڵەی" پزیشکییە.
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment