وەزیری وزەی ئەفغانستان: دوعا دەکەین باران ببارێت و ئاو بۆ ئێران بەربدەینەوە ئێران

نوچەنێت:

وەزیری وزە و ئاوی حکوومەتی تاڵیبان بە وەکالەت ڕایگەیاند، وشکەساڵی "تاقیکردنەوەیەکی گەورەی خودایە" و "دوعا دەکەین" بۆ باران بارین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

رۆژی سێشەممە (21/تەشرینی دووەم/2023) رادیۆ فەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵنێری دەنگی ئەفغانستان (ئاوا)، مەولوی عەبدول-لەتیف مەنسوور، ئامانجی سەردانەکی خۆی و شاندی تاڵیبان بۆ تاران لە هەفتەی رابردوودا بۆ دانوستان بووە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ "درێژکردنەوەی گرێبەستی هەناردەکردنی کارەبای ئێران" بۆ ئەفغانستان، رێگریکردن لە پچڕانی کارەبا و "کەمکردنەوەی باج". رایگەیاندووە.

وەزیری وزە و ئاوی حکومەتی تاڵیبان بە وەکالەت دەڵێت، وشکەساڵی ئەفغانستان و ئێران "تاقیکردنەوەیەکی گەورەی خودایە" و "دوعا دەکەین" بۆ باران بارین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابینکردنی ئاوی ئێران لە ڕووباری هیرمەندەوە.

جێگەی ئاماژەیە، کە ئێران لە پێش گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستانەوە کارەبای بۆ ئەم وڵاتە هەناردە دەکات.

ئەم بەرپرسەی تاڵیبان دەڵێت، کە هەر لەبەر ئەمەشە کە بەرپرسانی ئێران بانگهێشتی پێشانگای پیشەسازی کارەبای ئێرانیان کردووە و ئەویش خوازیاری بەکارهێنانی "ئەزموونەکانی" ئێران بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئەفغانستان بووە.

ئاوا هەروەها بڵاویکردەوە، مەلا عەبدولغەنی برادەر، جێگری سەرۆکوەزیرانی تاڵیبان، هەفتەی رابردوو بە دەسەڵاتدارانی ئێرانی راگەیاندووە، "ئەگەر ئاوێک هەبێت" مافی ئاو بۆ ئێران لە هیرمەند ئازاد دەکرێت.

راوێژکاری سەرۆکی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران دە رۆژ پێش ئێستا رایگەیاند، کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی مەلا عەبدولغەنی برادەر بۆ تاران، لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی "زارەکی" سەبارەت بە زەروورەتی تەرخانکردنی مافئاوی ئێران بۆ رووباری هیرمەند گەیشتووە.

بە گوتەی عەلی محەمەد تەهماسبی، مەلا برادەر بەڵێنی داوە، کە هەر کە "دۆخی ژینگەیی لەبار بوو"، ئەفغانستان دەست بە پرۆسەی ئازادکردن دەکات بۆ ئەوەی "لانی کەم جێگەی کۆمەڵگە تاڵاوەکانی هامۆن کەمێک شێدار بێت.

لە هەمان کاتدا درێژەی "ناکۆکی" نێوان ئێران و تاڵیبان لەسەر ئیدیعای هیرمەند ڕاگەیاندبوو.
سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین