حكومەتى عێراق سەركۆنەى هێرشەكانى ئەمەريكا بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

باسم عەوادى، گوتەبێژى سەرۆكى حكومەتى عێراق هێرشەكەى سەر ناوچەى جورف نەسر سەركۆدنە دەكات و داوا دەكات هێزە ئەمنييەكان ئەركى خۆيان جێبەجێ بكەن و ياسا بسەپێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى حكومەتى عێراق رايگەياند، حكومەتى عێراق جەخت لەسەر مامەڵەكردن لەسەر ئاڵۆزييەكانى ئەو دواييە دەكاتەوە، كە لەسەر گۆڕەپانى عێراق روودەدات بە ئاڵۆزيى مەترسيدارى دەزانێت، بە توندى سەركۆنەى ئەو هێرشانەى ناوچەى جورف نەسرى دەكات.

لە بەشێكى ديكەى جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە ئەو هێرشانە بەبێ ئاگاداركردنەوەى حكومەتى عێراق ئەنجام دراوە، ئەوەش بە پێشێلكارييەكى روونى سەروەرى عێراق دەزانێت، هەوڵدانە بۆ تێكدانى دۆخى ئاسايشى ناوخۆيى.

گوتەبێژەكەى حكومەتى عێراق ئاماژە بەوەش دەكات، حكومەتى عێراق بايەخ بە جێبەجێكردنى ياسا و لێپرسينەوەى سەرپێچيكاران دەكات، مافى لێپرسينەوەش تايبەتە عێراق، هيچ لايەنێكى دەرەكى بۆى نييە ئەو رۆڵە لەبرى عێراق ببينێت، ئەوەش كارێكە بەگوێرەى دەستوورى عێراق و ياساى نێودەوڵەتى كارێكى رەتكراوەيە.

شەوى رابردوو هێزەكانى ئەمەريكا  چەند بنكەيەكى گرووپە چەكدارە شيعە عێراقييەكانى نزيك لە ئێران بۆردوومان كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین