حوسییه‌كان چاره‌نووسى كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كه دیارى ده‌كه‌ن
نوچه نێت
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (19/ تشرینى دووه‌م/ 2023) ماڵپه‌ڕى (ئاڕتى) بڵاوى كرده‌وه، گوته‌بێژى چه‌كداره حوسیهكانى یه‌مه‌ن له رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواى فه‌رمانده به‌دره‌دین حوسى بۆ پالپشتى له گه‌لى فه‌ڵه‌ستین به‌هۆى به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى ئیسرائیل هێزه‌ى ده‌ریاییه‌كانمان ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازییان له ده‌ریاى سوور ئه‌نجام دا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى ئیسرائیلى داگرت و به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانى یهمهیان بردوه.
گوته‌بێژه‌كه‌ى حوسیه‌كان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، هێزه‌كانمان به‌گوێره‌ى به‌ها ئیسلامییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تیمى كه‌شتییه‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌ریع هۆشداریشى دایه سه‌رجه‌م كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كان و ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، له داهاتوو ده‌بنه ئامانجێكى ره‌واى هێزه چه‌كداره‌كانمان، داواش له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه كارى چاودێرى له ده‌ریاى سوور ده‌كه‌ن، له هه‌ر كاروچالاكییهك له‌گه‌ڵ كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كان، یاخود ئه‌وانه‌ى خاوه‌نداریه‌تییان بۆ ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه دووربكه‌ونه‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌وه بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به‌رپرسیارێتى كه‌شتى گالاكسى لیده‌رى، خسته ئه‌ستۆى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، ئه‌و كاره‌یان خواستێكى ئێرانى بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل گوتیشى، ئه‌و كه‌شتییه به‌ریتانییه، كۆمپانیه‌كى ژاپۆنى به‌رێوه‌ى ده‌بات، له‌سه‌ر داواى ئێران میلیشیاكانى حوسى له یه‌مه‌ن رفاندویانه.
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ چه‌كداره میلشیا حوسیهكانى یه‌مه‌ن كهشتییهكیى ئیسرائلییان له ده‌ریاى سوور فاندووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment