ئیسرائیل ده‌وروبه‌رى دیمه‌شق بۆردوومان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

به‌رپرسێكى سه‌ربازى سووریا رایگه‌یان، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرٍۆ ئیسرائیل بۆردوومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌وروبه‌رى پایته‌ختى سووریاى كردووه‌، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ته‌نیا گیانى مادى بووه‌.

ئه‌مرۆ هه‌ینى (17/ تشرینى دووه‌م/ 2023) ماڵپه‌ڕى (ئاڕتى) بڵاوى كرده‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ حكومه‌تى سووریا رایگه‌یاند، كاتژمێر دووى شه‌وى رابردوو سوپاى ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانى جۆلانه‌وه‌ به‌ مووشه‌ك هێرشى كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ ده‌وروبه‌رى دیمه‌شق.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ژماره‌یه‌ك له‌و مووشه‌كانه‌ به‌ كڵاوه‌ى مووشه‌كى پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.
سه‌رباره‌ت به‌ زیانه‌كانیش ئه‌و سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بۆردوومانه‌كان هیچ زیانێكى گیانیان نه‌بووه‌، به‌ڵام زیانى مادى به‌ چه‌ند شوێنێك گه‌یاندووه‌.
پێشتریش چه‌ندین جار سوپاى ئیسرائیل به‌ مووشه‌ك هێرشى كرۆدته‌ سه‌ر ناوچه‌كانى سووریا، به‌شێك له‌ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ ئێران بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین