سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كۆنسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەكات
نوچەنێت:
ڕۆژى چوارشەممە (15/تشرینى دووهم/2023) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە حوسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە یەكەمین كونسوڵی گشتیی وڵاتی قەتەر لە هەولێر كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى، كۆنسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر "سڵاوی ئەمیر و سەرۆكوەزیرانی قەتەری بە سەرۆك بارزانی گەیاند و خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان نیشاندا و ڕایگەیاند كە هەوڵەكانی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لە بورای بووژانەوە و ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەخاتەگەڕ."
سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، "پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە كونسوڵی گشتیی قەتەر كرد و پێشوازیی لە بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی قەتەری كرد و جەختیشی لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا كردەوە."
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment