سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور بەرەو تاران بەڕێکەوت ئێران

نوچه‌نێت

چونگ سیە کیون، سەرۆک وەزیرانی کوریای باشوور، بە مەبەستی گفتوگۆ دەربارەی چەند پرسێک و لەوانە گفتوگۆ سەبارەت بە حه‌وت ملیار دۆلار دارایی ئێران کە لە کۆریا دەستی بەسەردا گیراوە، بەرەو تاران بەڕێ کەوت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیندێپێندێنت" بڵاوی کردەوە فڕۆکەی سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بنکەی ئاسمانی سیئولەوە بەرەو تاران فڕیوە. 


سەفەری چۆنگ بۆ ئێران، دوو ڕۆژ دوای ئەوە ئەنجام دەدرێت کە ئێران ئەو نەوتهەڵگەری کۆریای ئازاد کرد کە سێ مانگ پێش ئێستا دەستی بەسەردا گرتبوو. 


بڕیارە چۆنگ سیە کیون ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی حەسەن ڕوحانی، گفتوگۆ بکات و لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەشدار بێت. 


سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور لەگەڵ بەرپرسانی تری ئێران و لەوانە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری ڕابەری کۆماری ئیسلامی دیدار دەکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین