وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران: رووسیا فێڵی لێکردن ئێران

نوچەنێت:

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەگەری فراوانکردنی ململانێکان لە ناوچەکەدا هەیە. وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت "ئێمە لە ئۆکرانیا بە دەستی رووسیا فێڵمان لێکرا".

ڕۆژی سێشەممە (14/ تەشرینی دووەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەگەری فراوانبوونی مەودای ململانێکان لە ناوچەکەدا هەیە، هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە تاران ئامادەیە بۆ "هەموو ئەگەرەکان". 

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بە درێژەی ململانێکان لە ناوچەکە رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ شەڕەکە تەشەنەی کردووە و لوبنانیشی گرتۆتەوە". ئەگەری ئەوە هەیە، کە رادەی ململانێکان لەوەش زیادتر بکات.

لێدوانەکانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە نزیک سنووری لوبنان تووندتر بووەتەوە.

بەشێک لە چالاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لوبنان، درووشمی "سەرەتا لوبنان، نەک کۆماری ئیسلامی" بەکاردەهێنن جەخت لەوە دەکەنەوە نابێت بەیروت بچێتە ناو ململانێکانی ناوچەکە.

حاجی زادە هەروەها دەڵێت، کە ئەمریکییەکان هەڕەشە لە ئێران ناکەن، بەڵکو لە پەیوەندییە نووسراوەکانیاندا لەگەڵ تاران، "بە زمانی تکا و داواکاری" قسە دەکەن.

چەند کاتژمێرێک بەر لە وتارەکەی حاجی زادە، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداریدا، کە ئەگەر هێرشەکانی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا رانەگیریێن، واشنتۆن لە "گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست" بۆ پاراستنی هێزەکانی درێغی ناکات. 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تێلێگرام رایگەیاند: ئێمە لە ئۆکرانیا بە دەستی رووسیا فێڵمان لێکرا. هەم درۆنەکانیان وەرگرت و هەم خۆیانیان ئاشکرایان کرد، ئەمەش هۆکاری زۆر ترسناکی هەیە لە حیساباتی هاوسەنگی ئەتۆمیدا. بۆ ئەوان زۆر بە وردی بوو و بۆ ئێمەش مەترسیدار. بەڵام لە دۆسیەی غەززەدا، سەرکردایەتی ئێران بە فکریان بە تەواوی چڕ بوو. (تێگەیشتن) "لە سەرووی باسکردنی کێشە ئابوورییەکان، چوونەناوەوەی ئێران و حزبوڵڵا بۆ ئەم شەڕە، بەڕاستی کۆتایی هیواکانی ئیسرائیلە".

ئەم دیپلۆماتکارەی پێشوو، لە لێدوانی نوێیدا دەڵێت، کۆماری ئیسلامی هیچ نیازێکی بۆ چوونە ناو شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل نییە، چونکە بەشداری تاران "بە زیانی حەماس" دەبێت.

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، هەروەها بە ئاماژەدان بە راوێژکارییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ململانێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانی بەوەدا نا، کە "هیچکام لە ئەکتەرە زلهێزەکانی جیهان، خواستی جیددییان بۆ رۆڵگێڕانی ئێران نییە".

زۆرێک لە چاودێران باس لە رۆڵی تاران لە پلاندانان و جێبەجێکردنی ئەم هێرشە دەکەن، تۆمەتێک کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام رەتی دەکەنەوە. 

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین