پێنتاگۆن: لەلایەن میلیشیاکانی سەربە ئێرانەوە (40) جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانمان
نوچەنێت:
رۆژی چوارشەممە (8/ تەشرینی دووەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بە ئێران ئینتەرناشناڵی راگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیلەوە تا ئێستا، لە لایەن گروپە میلیشیاکانی هاوپەیمانەکانی ئێران 40 هێرش بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە ئەنجام دراوە و بەشێک لەو هێرشانە لە ئەنجامدا بووەتە هۆی زیانەکانی ماددی.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، تێکڕا 22 جار لە عێراق و 18 جار لە سوریا کراونەتە ئامانج. جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە "زۆربەی ئەو هێرشانە سەرکەوتوو نەبوون و لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەرپەرچدراونەتەوە".
بەگوێرەی راپۆرتی سی ئێن ئێن، هێزەکانی سەر بە ئێران لە نێوان رۆژانی هەینی تا دووشەممەی ئەم هەفتەیە، هەشت هێرشی موشەک و درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئەنجام داوە.
سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی هێرشەکان بۆ سەر بنکەسەربازییەکانی ئەمریکا، بەرپرسانی پنتاگۆن رەتیانکردەوە ئەو هێرشانە بە ململانێکانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە ببەستنەوە و ئەو هێرشانەیان بەستەوە بە هەوڵە بەردەوامەکانی ئێران بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
واشنتۆن بە روونی هۆشداریی داوەتە کۆماری ئیسلامی بۆ دوورکەوتنەوە لە فراوانکردنی بازنەی ململانێکان، چونکە بە پێچەوانەوە لێکەوتەکانی بەرەو تاران دەبێت.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "ناردنی پەیامێکی زۆر روون بۆ هەر کەسێک کە رەنگە بەدوای ئیستغلالکردنی ململانێکانی غەززەدا بێت بۆ ئەوەی هەڕەشە لە هێزەکانمان بکات لێرە یان لە هەر شوێنێکی تری ناوچەکە، زۆر گرنگە: ئەو کارە مەکەن.
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment