ئۆزگور ئۆزەل بوو بە سەرۆكى پارتى گەلى كۆماريى توركيا شیکاری

نوچەنێت

دواى كۆتاييهاتنى دەنگدانى ناوخۆيى بۆ سەرۆكايەتى حزب كۆنگرەيى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) ئۆزگور ئۆزەل بوو بە سەرۆكى ئەو پارتە، كەمال كليچدار ئۆغلۆش سەرۆكى پێشوو پيرۆزبايى لێ دەكات.

ئەمرۆ يەكشەممە (پێنج/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، دواى جياكردنەوەى دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى ئۆزگور ئۆزەل، بوو بە سەرۆكى ئەو پارتە و كەمال كليچدار ئۆغلۆ كۆتايى بە ماوەى سەرۆكايەتى هات.

كەمال كليچدارئۆغلۆ، ماوەى (13) ساڵ لە پۆستى سەرۆكايەتى ئەو پارتە بوو، لە ساڵى رابردوو كانديد بوو بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى توركيا و ركابەرێكى سەرسەختى رەجەب تەيب ئەردۆغان بوو.

لە كۆى (1366) ئەندامى كۆنگرە ئۆزگور (812) دەنگى بەدەستهێنا، ئەو دەنگانەش لە گەڕى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆكى ئەو ئەو پارتە بوو.

ئۆزگور ئۆزەل كێيە؟ 

لە (1974) لە دايك بووە، دەرچووى كۆلێژى دەرمانسازى زانكۆى ئيجەيە، جگە لە توركى زمانەكانى ئينگليزى و ئەڵمانى دەزانێت.

لە (2011) دواى هەڵبژاردنى وەك ئەندامى پەرلەمان دەستى بەكارى سياسى كردووە، ئۆزەل بەوە بەناوبانگە بەرگريكارێكى سەرسەختە لە كرێكارانى كانەبەردەكان. 

لەدواين كۆنگرەى پارتى گەلى كۆمارى لەگەڕى دووەمى دەنگدان بە زۆرينەى دەنگ بوو بە (13)مين سەرۆكى ئەو پارتە.

لەدواى هەڵبژاردنى بە سەرۆكى ئەو پارتە ئۆزەل لە لاپەڕەى خۆى لە ئێكس نووسيوويەتى، دەمەەوێت سوپاسى ئەندامانى كۆنگرە بكەم كە منيان بە شايستەى سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى زانى، پێكەوە كار بۆ فراوانكردنى هيواكان و بەهێزكردنى حەزبەكەمان دەكەين.

لاى خۆشيەوە كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پێشووى پارتى گەلى كۆمارى نووسيوويەتى، “تا ئەمڕۆ هەڵگرى ميراتى كەمال ئەتاتورك سەركردەى گەورەمان بووم، ئەمڕۆخۆشحاڵم بەو بڕيارەى ئەندامان لە كۆنگرە دايان، ماڵئاوايى لە پۆستى سەرۆكايەتى دەكەم، دەمەوێت سوپاسى هەموو ئەوانەم بكەم، كە تا ئەمڕۆ لەم خەباتە پاڵپشتيان كردووين، پيرۆزبايى لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆكى نوێى حزب دەكەم و هيواى سەركەوتنى بۆ دەخوازم."

پارتى گەلى كۆمارى يەكەم پارتى توركيە لە ساڵى (1923) لەسەر دەستى كەمال ئەتاتورك، يەكەم سەرۆك كۆمارى توركيا دامەزراوە، بە كۆنترين پارتى ئەو وڵاتە دادەندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین