موقتەدا سەدر پەیامێك ئاراستەی چەند وڵاتێكی عەرەبی دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی ئاراستەی وڵاتانی ئوردن و میسر و لوبنان و سوریای دراوسێی فەڵەستین كرد، بەڵێنیشی داوە پابەندی یاساكان بێت.

ئەمڕۆ هەینی (سێ/تشرینی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (واع) بڵاوی كردەوە، رێبەری رەوتی سەدر  داوای لە وڵاتانی دراوسێی فەڵەستین كرد كە رێگە بدەن هاوكارییەكانی رەوتەكەی بگاتە كەرتی غەزە. 

لە بەشێكی پەیامەكەی هاتووە، داوا لەو وڵاتانە دەكەین رێگە بە بریانتان لە سەدرییەكان بدەن بە شێوەیەكی ئاشتیانە هاوكاریەكانی وەك، خواردن و خواردنەوە و سووتەمەنی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێوە رەوانەی كەرتی غەزە دەكەین و بگات بە غەزەی موجاهید.

سەدر لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی داوا دەكات خۆپیشاندانی ئاشتیانەی  یەك ملیۆنی لەسەر سنوورەكانی فەڵەستین لە رۆژانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەگەر رەزامەندیتان لەسەر ئەوە دەربڕی، ئەوا شەرەفێكە مێژوو و ئایندە بۆتانی دەنووسێتەوە.

سەرۆكی رەوتی سەدر بەڵێنیشی داوە پابەندی سیستەم و یاسا و ئارامی بێت، هەروەك لە ناڕەزاییەكانیش سەدرییەكان پابەندی بەڵێنەكانەكانیان بووە. 

سەدر جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە ئەوەی لە غەزە روودەدات هەموو لێی بەرپرسیارین، هەروەك ئێوەش ئەهلی ئەو بەرپرسیاریەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین