ئەمریکا بنکەکانی سوپای پاسداران دەکاتە ئاماج ئێران

نوچەنێت:

ئەمریکا ئەو بارەگایانەی کردە ئامانج، کە چەکدارانی سەر بە ئێران لە ئەبوکەمال لە ناوچەی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا بەکاریان دەهێنا.

رۆژی دووشەممە (30/ تەشرینی یەکەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی شەوی یەکشەممەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسداران لە لایەن میدیاکانی یار و نەیاری ‌حکومەتی سوریاوە بڵاوکرایەوە، کە چەند کاتژمێرێک پێش هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، سەرچاوە ناوخۆییەکان لانیکەم هێرشێکی موشەکیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دێرەزۆر راگەیاندووە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەرەتادا بڵاویکردەوە، کە فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو ناوچەیەکی پەراوێزی شاری ئەبو کەمال لە نزیک سنووری سوریا و عێراق بۆردومان کردووە، دواتر جەختی لەوە کردەوە، کە دوو پێگەی سوپای پاسداران لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکیەوە کراونەتە ئامانج.

هێرشەکان بۆ سەر پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە پێشتر لە لایەن ئەوانەوە ئەنجام دراون، حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند: حکومەتی ئێران نایەوێت شەڕ تەشەنە بکات. 

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، باس کردن لە بوونی پەیوەندی راستەوخۆی ئێران بە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە حەوتی ئەم مانگە بە "بێ بنەما" ناوبرد و رایگەیاند، کە حکومەتی ئێران هەمیشە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ فەلەستین هەبووە.

جەیک سالیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، هۆشداری بە بەرپرسانی ئێراندا، کە ئەگەر جارێکی دیکە میلیشیاکانی سەربە ئێران لە ناوچەکە هێرش بکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا، ئەوا سوپای ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر پێگەکانیان.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین