ئوسترالیا پێشنیارێك بە عێراق و توركیا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پەیمانگەیەكی ئوسترالی بۆ سیاسەتی ستراتیژی پێیوایە توركیا دەستی بەسەر 88%ی ئاوی دیجلە و فورات داگرتووە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئەو پەیمانگەیە پێشنیار دەكات، عێراق و توركیا و سووریا دانوستاندن بكەن و دادپەروەرانە ئاو دابەش بكەن.

ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2023 راپۆرتێكی پەیمانگەی ئوسترالی بۆ سیاسەتی ستراتیژی بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا باس لەوە كراوە، كێشەی ئاو لە حەوزی فوڕات "سووریا و توركیا و عێراق" بۆ شەستەكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە و سەرچاوەی كێشەكەش ئەوەیە توركیا بە یەكسانی ئەو ناڕژێنێنە ئەو وڵاتانەوە. 

بەگوێرەی راپۆرتی ئەو پەیمانگەیە توركیا بە رێژەی 88.7% ئاوی دوو رووبارەكە دەبات، ئەمەش نایەكسانییە، لە دابەشكردنی دەرامەتی ئاو، بۆیە پێشنیار دەكات، تا تەنگژەی زیاتر دروست نەبێت، ئەوا پێویستە ئەو وڵاتانە و چەندان وڵاتی تر لە ناوچەكە كە بە دەست كێشەی كەم ئاوی دەناڵێن بەیەكەوە گفتوگۆ بكەن.

راپۆرتەكە زانیاری ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، 12 وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشەی كەم ئاوی هەیە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین