پارتى هاوخەمى خۆى بۆ قوربانى غەززە دەردەبڕێت
نوچەنێت:
ڕۆژى هەینى (20/تشرینى یەکەم/2023) هۆشیار سیوهیلی، بهرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك ڕایگەیاندن، "بۆ دەربڕینی ھاوسۆزی و ھاوخەمی بۆ قوربانییانی مەدەنی گەلی فەڵەستین لە غەززە، بە تایبەتی ھێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ئهلمهعمهدانی لە غەززە، شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کونسوڵگەری گشتی دەوڵەتی فەڵەستینیان کرد".
هۆشیار سیوهیلی ئەوەشى نووسیوە، "شاندەکە ھاوخەمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گەیاندە سەفیر نەزمی حزوری و لە رێگەی بەرێزیشیانەوە بۆ گەل و دەوڵەتی فەڵەستین، ھیواشیخواست جەنگ و توندوتیژییەکان کۆتاییان بێت و لەوە زیاتر تەشەنە نەکات".
ڕۆژى (7-10-2023) شەڕ لە ئاسمان و زەوى لەنێوان حەماسى فەڵەستین و ئیسرائیل دەستپێکرد، کە بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا هەزار و (400) سەرباز و هاووڵاتى ئیسرائیلى کوژراون و (3500) هاووڵاتى لە غەزە بوونەتە قوربانى و (10) هەزارى دیکەش برینداربوونە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment