پەیمانگەی واشنتن: گرووپەكانی نزیك لە ئێران بەرپرسن لە هێرشەكانی هەریر و ئەنبار عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەی بڵاوكراوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرووپەكانی نزیك لە ئێران نزیك لە سوپای پاسداران هەماهەنگی كردووە بۆ هێرشەكانی سەر بنكەكانی ئەمەریكیا.

چوارشەممە (18/تشرینی یەكەم/ 2023) (پەیمانگەی واشنتن) لە راپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژە بەوە دەكات، گرووپەكانی مقاوەمەی عێراقی هێرشەكانی دژ بە بنكەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار و بنكەی ئاسمانی هەریریان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی پەیمانگەی واشنتن هێرشەكەی بنكەی عەین ئەسەد بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجام دراوە، بەبێ هەبوونی زیانی مادی یا گیانی، لە راپۆرتەكەی ئەو ناوەندە ئەمەریكییە هاتووە، چەند كاتژمێر دوای هێرشەكە كەناڵەكانی مقاوەمە بەفراوانی رووماڵیان كرد، ئەوەش پێچەوانەی رووداوەكانی پێشووە.

كەناڵی سابرین نیوز سەر بە مقاوەمە و كەناڵەكانی دیكە راگەیێندراوێكی مقاوەی ئیسلامییان بڵاوكردەوە، كە تێیدا بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە دەگرێتە ئەستۆ.

لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتە هاتووە، مقاوەمەی ئیسلامیی لەخودی خۆیدا گرووپێك نییە، بەڵكوو زاراوەیەكی گشتگیرە بۆ ئەو گرووپانەی لە ئێران لە ناو عێراق پاڵپشتیان دەكات بەكاردێت، هەروەك ئاماژەشە بۆ ئەوەی ئەو گرووپانە لە سایەی ئەو هێرشانەی بۆسەر غەززە یەك بەرەن، ئەوەش بەڵگەیە كە ئێران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی گرووپە جیاوازەكان دەكات و لە بەریەكدا كۆیان دەكاتەوە.

هێرشی دووەم بۆ سەر بنكەی ئاسمانی هەریر، بە بێچەوانەی هێرشەكەی ئەنبار كەناڵەكانی مقاوەمە زۆر بە خێرایی هێرشەكەی سەر بنكەی هەریریان رووماڵ كرد و ئاهەنگیان بۆ گێڕا، لە سەرەتاوە كەناڵی تشكيل الوارثين كە كۆمەڵێكی سەر بە گرووپی حركة حزب الله النجبا، پەیوەندی راستەوخۆیان بە فەیلەقی قوددسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هەیە، لە راگەیێندراوەكە هاتووە لە چوارچێوەی تۆفانی ئەقسا بە ئامانجگرتنی بنكەی هەریر لە باكووری عێراق رادەگەیێنین، كە لە كاتژێر (12)ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (18/10/2023) هێرشە ئەنجام درا.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی پەیمانگەی واشتن ئاڵۆزییەكانی ناو عێراق بەهۆی دەستوەردانی ئەمەریكاوە بووە لە جەنگی غەززە، مقاوەی ئیسرائیل هەر زوو هۆشداری دایە ئەمەریكا ئەگەر پاڵپشتی ئیسرائیل بكات بنكەكانی ئەمەریكا لەو ناوچەیە دەكرێنە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین