ئێران داوا دەكات بە نەوت سزای ئیسرائیل بدرێت ئێران

نوچه‌نێت

حوسێن ئەمیر عەبدولەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران داوا دەكات بە نەوت ئابڵۆقەی ئیسرائیل بدرێت، دەشڵێ‌، “دەبێت وڵاتان باڵیۆزی ئیسرائیل دەربكەن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2023 حوسێن ئەمیر عەبدولەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە لە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوكراوەتەوە، داوا دەكات بەپەلە لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی سزای دەوڵەتی ئیسرائیل بدرێت و نەوتی لەسەر قەدەغە بكرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران داواش لەو وڵاتانە دەكات كە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لەلای خۆیان دەربخەن، ئەمەش وەك ناڕەزاییەك لە بەرانبەر ئەو شەڕەی لە غەزە لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل هەیە.

 لە حەوتی ئەم مانگەوە شەڕ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل هەڵگیرساوە و بە هەزاران قوربانی لە هەر دوو لا هەیە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین