سەرۆكى ئيسرائيل: لەدواى هۆڵۆكۆست يەكەمجارە ئەو ژمارە زۆرەى جوو پێكەوە بكوژرێن
نوچەنێت
ئيسحاق هێزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل لە لاپەڕە فەرمييەكانى خۆى لە تۆڕە كۆمەڵاتييەكان رايگەياند، تا ئێستا زياتر لە (800) ئيسرائيلى كوژراون، لە هۆڵۆكۆستەوە تا ئێستا ئەو ژمارە زۆرەى جوو پێكەوە نەكوژراون.
ئەمڕۆ سێشەممە (10/تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاوى كردەوە سەرۆكى ئيسرائيل رايگەياند، سوپاى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەكەم بۆ پاڵپشتييەكانيان، بە بۆچوونى خۆم مردنى ئەو ژمارە زۆرەى جوو لە يەك رۆژدا لە هۆڵۆكۆستەوە رووينەداوە.
ئيسحاق هێرۆزغ باس لەوەش دەكات، لە دواى هۆڵۆكۆست يەكەم جارە ژن و منداڵى جووەكان بە ديل دەگيرێن و سوارى ئوتومبێل دەكرێن.
سەرلەبەيانى رۆژى شەممە بزووتنەوەى حەماس هێرشى كردە سەر ئيسرائيل، ژمارەيەكى زۆرى سەرباز و خەڵكى بەديل گرت، تا ئێستا هێرش بۆ سەر يەكترى لە هەردوولا بەردەوامە، ژمارەى كوژراوانى كەرتى غەززەش گەيشتۆتە (770) كەس كە لە (140) منداڵ و (150) ئافرەت كوژراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment