پلاسخارت لە ئەنجومەنی ئاسایش باسی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ جنین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وتارێك لە ئەنجومەنەكە دەدات و لە بڕگەیەكدا باس لە وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2023 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆدەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكە جنین پلاسخارت ئامادە دەبێت و وتارێكی ئاگاداركردنەوە بە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەدات. پێشتریش پلاسخارت ئەو كارەی كردووە و باسی لە رەوشی عێراق بۆ ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە.

ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوە داوە، پلاسخارت لە بەشێكی وتارەكەی باس لە كێشەی وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات، كە  زیاتر لە شەش مانگە لەسەر بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی پاریس وەستاوە.

جگە لەمەش نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان باس لە چەندان دۆسیەی تری سیاسی و ئابووری عێراق دەكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین