وەزارەتی دارایی روونكردنەوەی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە روونكردنەوەیەكدا، وەڵامی چەند راگەیاندێك دەداتەوە ئاماژە بەوە دەكات، کتۆر هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەت سەبارەت بە لێبڕینی هەزار دینار لەمووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران بڵاوکردۆتەوە.

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (سێی/تشرینی یەكەم/2023) وەزارەتی ئادارایی و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ساڵانە دووجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بە پێی مادەی 12ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (72)ی ساڵی 2012 یەو لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان و ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردووش جێبەجێ کراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە. 

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە:

لە وەڵامی چەند پەیج و کەناڵی NRT کە لێدوانێکیان بەناوی دکتۆر هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەت سەبارەت بە لێبڕینی هەزار دینار لەمووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران بڵاوکردۆتەوە، بۆ ڕای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە کە ناوبراو هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە بۆ هیچ پەیج و کەناڵێکی ڕاگەیاندن نەداوە. سەبارەت بەو بابەتە راوێژکاری یاسایی وەزارەتمان بەڕێز (د. هاوڕێ کەمال) ڕایگەیاند ئەو هەزار دینارەی کە ساڵانە دووجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بە پێی مادەی 12ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (71)ی ساڵی 2012یەو لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان و ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردووش جێبەجێ کراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە. بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵی NRT و سەرجەم ئەو پەیجانە بگرینە بەر کە چەواشەکاریان لەو بابەتەدا کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین