هەڵبژاردنی پارێزگاكان كاری پەرلەمانی سست كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی عێراقی لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌، “بە هۆی سەرقاڵبوونی لایەنە سیاسییەكان بە خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كاری پەرلەمانی عێراق سست بووە و ئەمەش كاریگەری نەرێنی بۆ سەر هاووڵاتیان هەیە”.

ئەمڕۆ دووشەممە دووی تشرینی یەكەمی 2023 ماڵپەڕی كەناڵی سۆمەرییە نیوزی عێراق لە راپۆرتێكدا دەڵێ، "چاودێرانی سیاسی و ناوەندە جەماوەرییەكان باس لەوە دەكەن، پاشەكشەیەكی روون لە كاری پەرلەمانی عێراق هەیە، هۆكارەكەش ئەوەیە زۆربەی لایەنەكان سەرقاڵ بە ئامادەكارییەكان و بایەخ بە یاسا و یاسادانانی پەرلەمان نادەن".

لە بەشێكی تری راپۆرتەكە باس لەوە كراوە، "ئەمە بایەخ نەدانە بە بەرژوەندی هاووڵاتیان بە تایبەتی كە دەزانرێت هاووڵاتیان بەدەست كۆمەڵێك كێشەوە دەناڵێنن" لە بەشێكی تری راپۆرتەكە باس لەوەش دەكرێت وەك كێبڕكێی لایەنە سیاسییەكان زۆرێك لە یاسا گرنگەكانی ناو پەرلەمان سازشی سیاسیان لەسەر دەكرێت.

بڕیارە لە 18ی  كانوونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت و زۆربەی لایەنە سیاسییەكان تێیدا بەشدارن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین