عێراق خاڵە ئەمنییەكانی لەسەر سنووری ئێران ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فەریق روكن قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرای دەكات لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئێران و عێراق 10 تا 12 خاڵی ئەمنی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان لەگەڵ ئێران دانراون و ئەمڕۆش قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تارانی كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە یەكی تشرینی یەكەمی 2023 فەریق روكن قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای كردووە، لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران 10 تا 12 خاڵی ئەمنی لە سنوورەكان دانراون و ئۆپۆزسیۆنی كوردانی ئێران لە سنوورەكان دوور خراونەتەوە".

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تارانی كردووە

هەروەها ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای كردووە هەر ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تارانی كردووە، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق و بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی عێراق. رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران لە 19ی مانگی رابردوو دوایین دەرفەت بە جێبەجێكردنی درا بوو، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر سنوورەكان دوور دەخرێنەوە و سەربازگەكانیان دادەخرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین