حكومەتى توركيا فيستيڤاڵێكى فيلمى سينەمايى هەڵدەوەشێنێتەوە کولتوور

نوچەنێت

بەتۆمەتى رەخنەگرتن لە كودەتا شكستخواردوەكەى (2016) حكومەتى توركيا فيستيڤاڵێكى سينەمايى لە ئەنتاڵيا هەڵدەوەشێنێتەوە، دەرهێنەرى فيلمەكەش تۆمەتەكان رەت دەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (30/ئەيلوول/2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە محێدين بوجيك، سەرۆكى شارەوانى ئەنتاڵيا رايگەياند، بەدەخامەوە دەبێت سينەماكارانى رابگەيێنم، كە ئەمساڵ فيستيڤاڵى پرتەقاڵى زێڕينى سينەمايمان هەڵوەشاندەوە، كە بڕيار بوو لە رۆژانى (7 تاوەكوو 14) تشرينى يەكەم لە ئەنتاڵيا بەرێوە بچێت، ئەوەش لە دەرەوەى خواستى ئێمە بووە.

فيلمە ديكۆمێنتارييەكە بەناوى (ڕێورەسم)ە باس لە دەركردنى مامۆستايان و پزيشكان لە فەرمانبەريان لە كەرتى گشتى دەكات، كە لە سايەى راگەياندى دۆخى لەناكاو لەدواى كودەتا شكستخواردووەكەى (2016) حكومەتى توركيا دەستى پێكردووە.

لەدواى ئەو بڕيارە ژمارەيەك دەرهێنەرى فيلمەكان بەهۆى چاودێرى و هەڕەشە لەسەر ئازادى هونەرى دەستيان لە ليژنەى هەڵسەنگاندن كێشايەوە. 

لە لايەكى ديكەشەوە وەزارەتى رۆشنبيرى و گەشتوگوزار پاڵپشتى خۆى بۆ ئەو فيستيڤاڵە هەڵوەشاندنەوە، رێكخەرانى بە بانگەشە بۆ تيرۆر تۆمەتباركرد.

نەجلا دەميرجى، دەرهێنەرى ئەو فليمە ديكۆمێنتاريە ئەو تۆمەتانەى حكومەت ئاراستەى كرد بوو رەتى كردەوە، گوتيشى، هيچ يەكێك لەوانەى لەو فيلمە دەركەوتوون هيچ تاوانێكيان سەركۆنە نەكردووە.

لەدواى كودەتا شكستخواردووەكەى (2016) حكومەتى توركيا زياتر لە (125) هەزار فەرمانبەرى حكومەتى بەتۆمەتى پەيوەندى بەو كودەتايە لە كارەكانيان دەركرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین