هۆشداری لە شەڕی عێراق و كوێت دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عەبدوڵا نەفیسی نووسەری و ئەكادیمیستی بەناوبانگی كوێتی لەسەر كێشەكانی سنووری نێوان كوێت و عێراق هۆشداری لەشەڕی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەدات و داوا دەكات شەڕی راگەیاندن بوەستێنرێت.

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئەیلوولی 2023 هۆشدارییەكی عەبدوڵا نەفیسی بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا دەڵێ‌، "بە پێچەوانەی ئەوەی لەنێوان عێراق و كوێت لەبارەی رێككەوتنی خۆر عەبدوڵا روویداوە، پێویستە بەوپەڕی وریاییەوە هەڵسوكەوت بكرێت، تا ئەنجامێكی نەخوازراوی نەبێت وەك ئەوەی لە 1990 روویدا". 

ئەو نووسەرە بەناوبانگەی كوێت پێیوایە بەر لە هەموو شتێك پێویستە گرژی راگەیاندن رابگیرێت و كۆنتڕۆڵ رۆژنامەكان بكرێت تا بە شێوەیەكی نابەرپرسانە باسی بابەتەكە نەكەن.

رێككەوتنی خۆر عەبدوڵا لە نێوان كوێت و عێراق لە 2013 ئەنجام دراوە، بۆ رێكخستنی كاری كەشتیوانی  و دەریاییە لە بەندەری خۆرعەبدوڵا كە دەكەوێتە نێوان كوێت و عێراق، بەڵام لە چواری ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر داوای چەند لایەنێك رێككەوتنەكەی بە نادەستووری دانا و ئەمەش بەرپرسانی كوێتی تووڕە كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین