سەرۆك وەزیرانی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی كارەساتەكەی شەوی رابردوو لە حەمدانیە سێ رۆژ ماتەمینی لە سەرجەم عێراق رایگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ئەیلوول/2023) ماڵپەڕی (واع) بڵاویكردەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، محەمەد شیاع سوودانی سێ رۆژ ماتەمینی لەسەرەجەم شارەكانی عێراق راگەیاند. 

ئەو پەیامەی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك سەرەخۆشییەكە بۆ قوربانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شەوری رابردوو لە حەمدانیە (بەغدیدا) لە دەشتی نەینەوا. 

درەنگانێكی شەوی رابردوو  ئاگرێك لە ئاهەنگێكی بوكگواستنەوە كەوتەوە، بەهۆیەوە ژمایەكی زۆر خەڵك گیانیان لەدەستا، كە تا ئێستا بە دیاریكراوی ژمارەی قوربانیان بڵاونەكراوەتەوە، هەروەها ژمارەیەكی زۆری خەڵكیش برینداربوون، كە بەشێك لە بریندارەكان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین